لە هەولێر .. بە زیاتر لە (1 ملیار دینار) پارکێکی گەورە دروست دەکرێت

لە هەولێر .. بە زیاتر لە (1 ملیار دینار) پارکێکی گەورە دروست دەکرێت

لە هەولێر .. بە زیاتر لە (1 ملیار دینار) پارکێکی گەورە دروست دەکرێت

لە پێناو پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 17هەزار مەتری چوارگۆشە بەگوژمەی (1 ملیار و 40 ملیۆن دینار) دەستدەکرێت بە دروستکردنی پارکێکی نوێ، لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەک کراوە و لەونزیکانە دەست بەدروستکردنی دەکرێت.

لە هەولێر بەشێوەیەکی گشتی (450) پارک و باخچە و دارستان هەیە، ڕێژەی سەوزایی گەیشتۆتە 19.5%، بەڵام لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی، جگە لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتی چاندنی دار و نەمام لە دورگەی ناوەندی شەقام و شوێنە گشتیەکان، لە پلان و بەرنامەی پارێزگای هەولێر دایە پارک و باخچە و دارستانی دیکەی نوێ لە هەولێر دروستبکرێت.