هه‌ولێر.... چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ولێر....
چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/11/ 2023، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگار و ئه‌كره‌م ئەحمەد یاریده‌ده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییان، چواره‌م فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له گوته‌یه‌كدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵ ده‌دات، رووئیای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی خۆراك و پاڵپشتی گشتی بۆ ئه‌م كه‌رته گرنگه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت روون و ئاشكرایه.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی ته‌واو به سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و خۆراك ده‌دات، تا ئاستی دابینكردنی خۆبژێوی و پاشان هه‌نارده‌ی كاڵاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.