لە دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی سۆسیالیستی کوردستانى کرد

لە دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی سۆسیالیستی کوردستانى کرد

لە دیاربەکر...
پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی سۆسیالیستی کوردستانى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شاندى یاوەرى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر لە وڵاتى تورکیا، سەردانی بارەگاى پارتی سۆسیالیستی کوردستانى کرد و لەلایەن بایرام بۆزیەل، سەرۆکى پارتى سۆسیالیستى کوردستان PSK و ژمارەیەکى دیکە لە دەستەى کارگێڕى و ئەنمانى پارتى ناوبراو پێشوازى لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى گەیاندنى سڵاوى سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتى هەرێم، جەختى لە پتەوکردن و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان کردەوە و هیوای خواست پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنی ئەم دواییەی شارەوانیەكان دەست پێبکاتەوە، دووپاتیشی كردەوە، سەرۆك بارزانی هەمیشە جەخت لە سەر پرۆسەی ئاشتی و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکاتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام وەكو فاكتەرێكی سەقامگیری و بەشێك لە چارەسەر لەم بارەدا رەفتاری كردووە، گوتیشى، هیوادارین سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەریی ئاشتیانە و پاڵپشتی بكەن هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە بکەن.