لە بارەی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمى کوردستان، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
لە بارەی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمى کوردستان، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.12، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و حەمدى شنگالى، نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە سۆمۆ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق و شاندێکى یاوەرى.
مەبەست لەم سەردانەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەولێر، رێککەوتنە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هەرناردەکردننەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى کێشەکان پێکەوە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە.