بەرهەمی بەهرەدارانی پڕۆژەیەکى کەلتوورى ناسێندرا

بەرهەمی بەهرەدارانی پڕۆژەیەکى کەلتوورى ناسێندرا

بەرهەمی بەهرەدارانی پڕۆژەیەکى کەلتوورى ناسێندرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.12، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و نووسەران، کار و بەرهەمی لاوانی بەشداربووی بەرنامەی کوردیش تاڵێنت ناسێندرا، کە پڕۆژەیەکى هونەرییە و پلاتفۆرمێکە بۆ گەشەپێدانی کەلتووری و بەرزنرخاندنی بەهرەی ئەو کەسانەی لە یەک یان چەند بوارێکدا خاوەن توانایی تایبەتن.

لەو ئیڤێنتەی کە ئەمڕۆش ڕێکخرابوو، بەرهەمی خاوەن بەهرەدارانی بەشداربوو نیشاندرا، کە گوزارشتیان لە پرسە نەتەوەییەکان و پێکەوەژیان و سەقامگیری و خۆشەویستی نیشتیمان دەکرد، لەم پڕۆگرامەدا، لاوانی بەهرەدار دەتوانن ببن بە ئەندام و تواناییەکانی خۆیان پیشان بدەن و لە رێگەی کێبرکێ دەرفەتیان بۆ دەرەخسێت کە بەهرەکانیان تاقی بکەنەوە، ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتە سەر بوارى موزیک و گۆرانی و بەهەرەمەندانی ئەم بوارە.