بالیسان.. زیاتر لە 300 ماڵ لە پرۆژەیەکی ئاو سوودمەند دەبن

بالیسان..  زیاتر لە 300 ماڵ لە پرۆژەیەکی ئاو سوودمەند دەبن

بالیسان..
زیاتر لە 300 ماڵ لە پرۆژەیەکی ئاو سوودمەند دەبن

بەگوژمەی (138 ملیۆن و 406 هەزار دینار) لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی گەیاندنی ئاوی خاوێن بە زیاتر لە 300 ماڵی سنوورەکە، پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی توتمە لە ناحیەی بالیسان جێبەجێ کرا.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە گۆڕینی بۆریی پۆلی ئەثیلین بۆ بۆریی دەکتایل لەنێوان حەوزی توتمە و حەوزی دووەمی بالیسان درێژ دەبێتەوە و زیاتر لە (300) ماڵ لێی سوودمەند دەبن.