پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی

بە ناوی خودای بە خشندە و میهرەبان

بە بۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی، پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خوشک و برایانی توركمان دەکەین.

یەکێک لە فەرهەنگە جوانەکانی هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى، تەبایی و بەیەکەوە ژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکانە، لەم یادەدا وێڕای ئەوەی جارێکی تر جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە، دەخوازین ئەم یادەش ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی زیاترى گەشەپێدانی كولتوورى پێکەوە ژیان و فەرھەنگی نێوان پێكھاتەكان.

دووبارە پیرۆز بێت رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.11.17