هه‌ولێر ... ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان به چالاكی هه‌مه‌جۆر به‌رز راگیرا
هه‌ولێر ...
ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان به چالاكی هه‌مه‌جۆر به‌رز راگیرا
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 7_ 12_2023 به ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو جوان فه‌تحوڵلا قائیمقامی ده‌شتی هه‌ولێرو بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێرو به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌و پاركه‌كان و ژمارەیەك رێكخراوی بیانی. ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان به چالاكی هه‌مه‌جۆر به‌رز راگیرا ...
له‌م باره‌شه‌وه ساڵانه خۆبه‌خشان و چالاكوانان له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكی و ده‌رخستنی تواناكانی خۆیان" هەر لەو چوارچێوەیه‌دا پارێزگای هەولێر به‌هاوبه‌شی لەگەڵ رێکخراوی UNV له هەڵمەتێكدا زیاتر لە ٥٠٠ داریان لە پارکی هەوار لە بنەسلاوە چاندو تێدا ده‌یان خۆبه‌خش به‌شدار بوون و خۆشحاڵیان به‌و رۆژه مێژوویه ده‌بڕی .