پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.12.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە "یان برێم" کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى، بەبۆنەى دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی له‌كاره‌كانیدا بۆ خواست و، تیشک خستە سەر دۆستایەتی مێژووى نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا و تەئکیدى لە پەرەپێدانى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەلتوورى و هونەرییەكانى نێوان وڵاتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کردووە.

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پێشوازییەى کە لێیکرا و خۆشحاڵى خۆى بە دەستبەکاربوونى لە هەولێرى پایتەخت نیشاندا، وێڕاى ئەوەى هاوکارى و پاڵپشتى و هەماهەنگى پارێزگاى هەولێرى بۆ کونسڵخانەى فەڕەنسا بەرز نرخاند، ئامادەیی خۆیی و وڵاتەکەشى نیشاندا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى لە هەموو بوارەکاندا.