هەولێر.. لە کورانی نوێ مزگەوتی "حاجی جەليل جەلال قادر فاتەکە" کرایەوە

هەولێر.. لە کورانی نوێ مزگەوتی

هەولێر..
لە کورانی نوێ مزگەوتی "حاجی جەليل جەلال قادر فاتەکە" کرایەوە

ئەمشەو پێنجشەممە 2024.1.11، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لەکەسایەتیەکانی شاری هەولێر و مامۆستایان و پیاوانی ئاینی، لە ڕێورەسمێکدا، لە گەڕەکی کورانی نوێ مزگەوتی "حاجی جەليل جەلال قادر فاتەکە" کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئاماژە بە گەورەیی و پیرۆزی کردنەوەی مزگەوت لەناو کۆمەڵگە و لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کرا، هەروەها پیرۆزبایی لەدانیشتوانی گەڕەکەکە و دەستخۆشی لە خێرخوازان کرا بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە.