هەولێر.. منداڵان نامەیەک بۆ گیانی شەهید "ژینا پێشڕەو" دەنێرن

هەولێر.. منداڵان نامەیەک بۆ گیانی شەهید

هەولێر..
منداڵان نامەیەک بۆ گیانی شەهید "ژینا پێشڕەو" دەنێرن

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پارتی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و مامۆستایان، لەبەردەم پەیکەری وڵات لە ئیمپایەر، بۆ ڕێزلێنان لەگیانی ژینا پێشڕەو دزەیی، ئەو منداڵە تەمەن کەمتر لەیەک ساڵەی کە لەئەنجامى هێرش و پەلامارى هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدبوو، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر ئۆپەرێتێکی لەژێر ناونیشانی "نامەیەک بۆ ژینا دزەیی" بەبەشداری ژمارەیەک لە منداڵانی باخچەی ساوایان پێشکەشکرد.