لە هەولێر ... خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند شڤان پەروەر کرا

لە هەولێر ... خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند شڤان پەروەر کرا

لە هەولێر ...
خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند شڤان پەروەر کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.1.23، لە 25مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی محەمەدی ماملێ، لە شاری (هەولێر)ی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کەسایەتی دیاری هونەر و وێژەی کوردی و نووسەر و هونەرمەند و ئەدیب و شاعیر و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێکدا خەڵاتی ئەمساڵی ماملێ کە لەلایەن بەڕێوبەڕایەتیی گشتی ڕۆشنبرى و هونەری هولێر و مەڵبەندی هونەری ماملێ و ڕێکخراوی پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن ڕێکخرابوو، پێشکەش بە هونەرمەند "شڤان پەروەر" کرا.

خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، ماوەی 15ساڵه لەلایەن ناوەندی هونەریی ماملێ‌ پێشکەش بە هونەرمەندانى کوردستان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش وەک ڕێزلێنانێک لە مێژووى هونەرى هونەرمەند "شڤان پەروەر" ئەو هونەرمەندەى دەنگی سنوورە دەستکردەکانی بەزاند و بوو بە میوانی هەموو کوردێک و دەنگ و سازەکەی بوو بە پێناسەیەک بۆ کورد لەناو گەلانی جیهان، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتەکە لەڕێگەی نوێنەرێکیەوە پێشکەش بەهونەرمەند کرا.

جێگەى باسە، ئەم خەڵاتە کە لەلایەن مەڵبەندى هونەرى ماملێ دابین دەکرێت و هەرساڵ پێشکەش بە کەسایەتییەکى هونەرى کوردستان دەکرێت، پێشتر پێشکەشی هونەرمەندان (قالە مەڕە‌‌‌‌‌، باکووری، عەباس کەمەندی، عەزیز شارۆخی ، ناسڕ رەزازی، زۆزان، تیپی مۆسیقای سلێمانی، مەزهەری خالەقی، خەلیل خەمگین، حوسێن سەفامەنێش، محەمەد ڕەزا دارابی، دڵشاد سەعید و کاوە فەقیەزادە) کراوە.