هۆکارەکانی کەمبوونەوەی مەترسیەکانی لافاو
هۆکارەکانی کەمبوونەوەی مەترسیەکانی لافاو
لە ماوەی دووساڵى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و پشتیوانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، توانرا بەشێکى زۆر لە پرۆژەکانى کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێبکرێت، لەوانە:-
دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر پۆند و بەنداوەکانی (گۆمەسپان، بەستۆڕە، چەمرگە، ئاقووبان)، هەروەها پاککردنەوەى زیاتر لە (300 کیلومەتر) ڕێڕەوەکانی ئاوى سروشتى باران و ئاوی قورس و فراوانکردنی کەندەکان و دروستکردنى بۆکس کەڵڤەرد و پردەکان و ئاوەڕۆی سندوقی، ئەوجگە لە پڕۆسەی بەردەوامی خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان.
هەموو ئەوکارانە و چەندین پڕۆژە و کاری دیکە بەیەکەوە وایانکرد لەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردووەوە شەبۆڵێکی بەهێزەی باران بارین سنووری پارێزگاکەمانی گرتۆتەوە، بەڵام مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر کەمببێتەوە.