مەراسیمی ڕێزلێنان لە (وصفي حمد محمدصالح) کارمەندی شارەزای پارێزگای هەولێر

مەراسیمی ڕێزلێنان لە (وصفي حمد محمدصالح) کارمەندی شارەزای پارێزگای هەولێر

مەراسیمی ڕێزلێنان لە (وصفي حمد محمدصالح) کارمەندی شارەزای پارێزگای هەولێر

ئەمرۆ سێشەممە 30.6.2026 لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دیوانی پارێزگای هەولێر بۆ بەهادانان بۆ ماندووبوون و خزمەتی کارمەندان، مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنان لە کارمەندی شارەزای دیوانی پارێزگای هەولێر( وصفي حمد محمدصالح ) بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگارو بەرێوەبەری بەشەکانی پارێزگا، پێزانینی خۆیان بۆ ساڵانێکی زۆری خزمەت، دڵسۆزی، ئەمانەتداری کارمەندەکە دەربڕی، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو جۆرە کەسانە بە ئەزموون و شارەزایی خۆیان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی کاری دامەزراوە حکومییەکاندا هەیە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، بۆ ڕێزلێنان لە مێژووی خزمەت و ئەو کارمەندە،بڕوانامەی پێزانین پێشکەشکرا.