هەولێر … کردنەوەى مزگەوتێك لە گوندی "حاجی هارون"لە دارەبەن

هەولێر … کردنەوەى مزگەوتێك لە گوندی

هەولێر …
کردنەوەى مزگەوتێك لە گوندی "حاجی هارون"لە دارەبەن

دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ دووشەممە 11-3-2024 بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 ی( پ د ك ) و چیا هەرکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومی و ناوچەکە و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و کەسایەتی دەڤەرەکە، لە ڕێورەسمێکدا مزگەوت"بەختیار لەتیف نەقار " لەدارەبەن بەڕووى نوێژخوێنان کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشی لە خێرخوازان، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گوندەکە کرا بۆ کرانەوەى مزگەوتەکە.