لە ژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر... (6 هەزار) سەبەتەی خۆراک بەسەر کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت دابەشکرا

لە ژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر... (6 هەزار) سەبەتەی خۆراک بەسەر کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت دابەشکرا

لە ژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر...
(6 هەزار) سەبەتەی خۆراک بەسەر کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت دابەشکرا

ئەمڕۆ شەممە 2024.3.16، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە چواچێوەی هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هەژار و کەمدەرامەتەکان، کۆمپانیای کار لە بارەگای کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کەم ئەندامان لە شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا (6 هەزار) سەبەتەی خۆراکی بەسەر خێزانی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت دابەشکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییانە، دەستخۆشی لە کۆمپانیای کار و سەرجەم خێرخوان کرد و جەختى لەوە کردەوە سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەین کەبەردەوام هاوکاری کەسانی هەژار و کەمدەرامەت دەکەن، هیواشى خواست، لەومانگە پیرۆزەدا کە مانگی خێر و بەرەکەت و بەخشینە، هەموو ئەوکەسانەی کە لەتوانایاندا هەیە هاوکاری هەژار و کەمدەرامەتەکان بکەن، دەستی یارمەتی و کۆمەکیان بۆ درێژبکەن.