لە هەولێر... ئەو پلانە ستراتیژیانە چی بوون، کە بوونە هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو

لە هەولێر... ئەو پلانە ستراتیژیانە چی بوون، کە بوونە هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو

لە هەولێر...
ئەو پلانە ستراتیژیانە چی بوون، کە بوونە هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو

بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو لەشاری هەولێر پلانێکی ستراتیژی داڕێژرا، ئەویش بریتی بوو لە بڕی ئەوەی "بارانی بەلێزمە لافاو درووست بکات و زەری گیانی و مالی لێبکەوێتەوە، ئاوی بارانەکە کۆگا بکرێت و سودی لێوەربگیرێت بۆ پاراوکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی باشتر بوونی ژینگە" واتە ( بارانی بەلێزمە لە لافاو بۆ کۆگا کردن) .

دوای ڕوودانی لافاوەکەی ساڵی 2021 کە بەداخەوە زەرەر و زیانی گیانی و مادی لێبکەوتەوە و سەردانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیوانی پاڕێزگای هەولێر و ڕاسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست، لەپێناو کەم کردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لەشاری هەولێر، چەندین لیژنەی بۆ بەداچوون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دروست بوونی لافاو پێکهێنرا، لەوانە لیژنەی هوونەری، لێژنەیەکی تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەر هێنان و لیژنەی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی سەبارەت بەمەترسیەکانی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواو لە شاری هەولێر.

ئەوەبوو لە 2022، کۆنفراسێکی زانستی سەبارەت بەمەترسیەکانی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواو لە شاری هەولێر، بە بەشداری چەندی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆکان و پسۆران و شارەزایان ئەنجامدرا و کۆنفرانسەکە گەیشت چەند ڕاسپاردە و پێشنیاراێک کە دواتر ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، پاشان لەئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئەو ڕاسپاردە و پێشنیارانە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا و لەلایەن پاڕێزگاری هەولێر لێژنەیەک بۆ مەترسی دروستبوونی لافا و گۆڕانکارییەکانی کەش بەبەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنرا بۆ هەمەهانگی و دانانی پلان و جێبەجێکرنی پرۆژەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ دیاری کردنی ئەرکەکانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەکاتی ڕوودانی لافاو بەمەبەستی ڕزگار کردنی هاولاتیان کەمکردنەوەی کاریگەریەکان.

دووەم/ دانانی پلانی کوورت خایەن کە بریتی بوون لەخاوێنکردنەوە و فراوانکردن و ڕێکخستن سەرجەم ڕێروە سروشتیەکانی ئاوی باران و رووبارە وەرزیەکان و لادانی زێدەڕویەکانی سەر ڕێوەوە سروشتیەکان، وەک "خانوو باخچە و پردی کاتی" هەروەها خاوێنکردنەوەی چەپەری ئاوەڕۆکان و درووستکردنی ڕێڕەوی نوێ بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕێڕەوەسروشتیکانیان نەمابوو، هەروەها درووستکردنی چەندین ئاوەڕۆی لوولەیی صندوقی. ئەوە جگە لە هوشیارکردنەوەی هاولاتیان، ئەو پلانانەش بەڕێژەی 100% جێبەێکران.

سێیەم/ داڕشتنی پلانی دڕێژ خایەن:-
ئامانج لە پلانی دڕێژخایەن ئەوەبوو کە چۆن بتوانرێت بارانی بەلێزمە لەزەرەوە بۆ سوود بگۆڕدرێت) ئەوێش بریتی بوو لە دیزاینکردنی 40 پۆند لەسەر ڕووبارە وەرزیەکان بەمەبەستی کوگا کردنی ئاوی باران و بۆ flood control و پاراوکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی باشتر بوونی ژینگەو فرە چەشنبوونی زیندەوەری و ئاژەڵداری، لە ئێستادا 20 پۆند لە ژێر جێبەجێکردندان، بەلام بەهۆی ڤەیرانی دارایی کارەکانیان بە سستی دەروات و 14 پۆندیش لە قۆناغی ئامادەکردنی تەندەرندان و 6 پۆندی دیکەش داوای ڕەزامەندی لە ئەنجوومەنی کراوە و لە ناو reservior دوو پۆند پرۆژەیەکی
پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی جێبەجێکراوە(managed aquifer rechage) وەکوو pillot کە بریتیە 3 deep wellوەهەروەها 3 shallo well .

ئەوە جگە لە پرۆژەی کۆنکریتکردنی کۆرنیشی گرد جووتیار وەک قۆناغی یەکەم کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندایە وە قۆناغی دووەمی کۆنکریتکرنی کۆڕنیش لە قۆناغی تەندەر دایە، هەروەها فراوانکردنی چەندین پرد لەشوێنی یەکتر بڕینی ڕێرەوەکان لەگەل شەقام بەجۆڕێک کە بەشی بەرترین بڕی ئاوی ڕۆیشتوو بکات، لەگەڵ دروستکردنی چەندین ئاوەڕۆی صندوقی.