پارێزگارى هەولێر، خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژماریەک یاریزانى تێنسى سەر زەوى و وەرزشەوان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەزرش، پێشوازیى لە ژماریەک وەرزشەوانى دێرینى شارى هەولێر و یاریزانانى یەکێتى تێنسى سەرزەوى هەولێر کرد، کە لە پاڵەوانیەتى و خولەکانى سەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق لە خوار تەمەنى (16، 14، 12، 10) ساڵى نازناو و پلەى بەرزیان بەدەستهێناوە.

لە دیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە یاریزانان، کە توانیوایانە لە سەر ئاستى عێراق دەستکەوت و نازناوى بەرز بۆ هەولێرى پایتەخت و هەرێمى کوردستان بەدەسبهێنن، تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى خۆى بۆ یاریزانان دووپات کردەوە و جەختى لەوەکردەوە ئەو ئەنجام و سەرکەوتنەى بەدەستانهێناوە وەکو هەولێر و پارێزگاى هەولێر بەهى خۆمانى دەزانین.

پاشان لە ڕێورەسمێکدا، پارێزگارى هەولێر، بڕوانامەى ڕێزلێنان و خەڵاتى پارێزگاى هەولێری پێشکەش کردن و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.