پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتەی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتەی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتەی كرد

ئەمشەو شەممە 2024.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتەی کرد و لەلاین کوڕانی ئەنوەر بەگی بێتواتە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر تیشكی خستەسەر ڕۆڵی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتە لە خزمەتكردن و ئاشتەوایی و سوڵحی کۆمەڵایەتی و كاری چاكەدا.

لە بەرانبەردا کوڕانی ئەنوەر بەگی بێتواتە سوپاسی پارێزگاری هەولێریانکرد بۆ سەردانەکەی و ڕۆڵی بەڕێزیان لەخزمەتکردنی شاری هەولێر و هاوڵاتیان بەرزنرخاند.