بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (22)ە مینى ڕەمەزان بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (22)ە مینى ڕەمەزان بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (22)ە مینى ڕەمەزان بەڕێوەچوو

شەوی پێنجشەممە 2024.4.4، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵ عەبدولعەزیز، کارگێڕی لقی2ی پارتی و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان و ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان و لاوان، لەیاریگای گەڕەکی موفتی لەشاری هەولێر یارى کۆتایی خولى (22)ەمینى ڕەمەزان بەڕێوەچوو کە لەلایەن ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەبەشداری (150) تیپی شاری هەولێر ئەنجامدرابوو.

لەیاریی کوتاییدا و لەیارییەکی قورس لەنێوان هەردوو تیپی ( دیوان ) و ( هەڵگوورد) و بەکۆتاهانی یارییەکە بە یەکسان بوون بۆ هەردوو تیپ، تیپی( هەڵگوورد) توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندی خۆی یارییەکە
بەکۆتا بێنێت و ببێ بە پاڵەوان و خاوەنی نازناوی خولەکە، لەکۆتایی یاریەکەشدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان جامی پاڵەوانیەتیەکە و خەڵاتی یارییەکان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەم و سەرپەرشتیارانی خولەکە دابەشکرا.