هەولێر … وەفایەک بۆ هونەرمەندی رەوانشاد جەلال سەعید سازکرا

هەولێر …  وەفایەک بۆ هونەرمەندی رەوانشاد جەلال سەعید سازکرا

هەولێر …

وەفایەک بۆ هونەرمەندی رەوانشاد جەلال سەعید سازکرا

شەوی رێکەوتی 7-4-2023 بە ئامادەبوونی هەریەك لە پشتیوان سادق و عەلی حوسێن ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك) و ئومێد خۆشناو پارێزگایی هەولێر ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئەحمەد کانی و عەلی ڕەشید و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 ی پارتی و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری، گرووپی میوزیکی ڕەسەن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ئێوارە یادێکیان بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو جەلال سەعید ڕێکخست …
تێدا چەندین بەرهەمی نایابی ناو براو پێشکەشکراو خەڵات بە سەر ژمارەیەک کەسایەتی هونەری دابەشکرا…
شایەنی باسە ئەم ئێوارە وەفایە بەسپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان بەرێورچوو .