پارێزگاری هەولێر سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەیاوەری بژار مەلا خدر، قائیمقامی قەزایی قوشتەپە، دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار، عەقید کەیفى عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بازگەکانی هەرێم، عەقید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی دیکەی بازگەی شێراوە، سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و لەلایەن نوری حەمە عەلی، فەماندەی میحوەر و ئەفسەر و پلەدارنی دیکەی میحوەری ناوبراو پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆڵ و قارەمانیەتی و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستیانهێناوە بەرز نرخاند.

هەروەها سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی.

پاشان پارێزگاری هەولێر بەشداربوو لە نیوەڕۆ خوانێک لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەنگەری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک.