هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە دەستى پێکرد

هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە دەستى پێکرد

هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە دەستى پێکرد

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024.4.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەیاوەری کاروان کەریم خان، قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیى هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرانی پەروەردە و نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە، لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و لە پێناو بەرگرتن لە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی سورێژە، لە قوتابخانەى خامه له سابيرئاواى قەزایی شەقڵاوە، هەڵمەتی نیشتمانی (10) ڕۆژەى كوتان دژی نەخۆشی سورێژە بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و قوتابیانی قۆناغەکانی یەكەم تاكو شەشەمی بنەڕەتی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستیپێکرد.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا ئاماژەى بەوەدا، کە ئەم هەڵمەتە هەڵمەتێکى نیشتمانیى گشتگیرە و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی نەوەکانی ئاییندەیە، داواشی لە دایک و باوکان کرد هاوکارى تیمە تەندروستییەکان و ئیدارەی قوتابخانەکانبن بۆ کوتانی منداڵەکانیان.

جێگەى باسە، هەڵمەتەکە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، بە ئامانجی پته‌وكردنی به‌رگری منداڵان لە تووش بوون بە‌ سورێژه‌ کە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە لەلایەن چەندین تیم لە کارمەندمانی تەندروستی لە (326) قوتابخانە و باخچەی ساوایانی حکومی و ناحکومی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ کۆتانی (114 هەزار) منداڵ لە ماوەى (10) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.