پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە..

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە..

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە..

"بەگوژمەى (2 ملیار و 536 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کراوە"

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری شارەوانی بنەسڵاوە و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى له بنەسڵاوە بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (2 ملیار و 536 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

پرۆژەى نۆژنكردنەوە و دروستكردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ و سەنتەرى لاوان له بنەسڵاوە کە درێژیەکەى (2600)مەتر، قيرتاوكرنەکەى (35,000م2)یە و ئاورۆى لولەيى تيرەى جياوازى (4,750) مەتر درێژییەكەیەتى، یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان لەو شوێنە چارەسەر دەكات، هەروەها بەتەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچەکە دەکات و بەگشتیى هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

لەبارەى پڕۆژەکەشەوە، پارێزگارى هەولێر وێڕایى پیرۆزبایی لەهاوڵاتییانى ناوچەکە ڕایگەیاند: "لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، ئامانجان ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە".