لە سەر قەڵا... کۆنسێرتی موزیکی فرەنکەواری بەڕێوەچوو

لە سەر قەڵا... کۆنسێرتی موزیکی فرەنکەواری بەڕێوەچوو

لە سەر قەڵا...
کۆنسێرتی موزیکی فرەنکەواری بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.17، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا و ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان و هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لەپێناو پاراستنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردەواری و بە ئامانجی پەرەپێدان و ناساندنی و زیندووڕاگرتنی هونەر و کەلتووری فۆلکلۆری کوردی و تێکهەڵکێشکردن و ئاوێتەکردنی لەگەڵ موزیکی جیهانی، لە سەر قەڵاى هەولێر، کۆنسێرتێکى میلۆدی فرنەکواری لەگەڵ ریتمەکانی مۆسیقا کوردی و جیهانی لەلایەن دەستەیەک لەهونەرمەندان بە هەماهەنگی کەناڵى ئاڤا میدیا بەڕێوەچوو.

لە کۆنسێرتەکەدا کۆمەڵێک پارچە مۆسیقاى کوردی و جیهانی تێکهەڵکێشراو لەگەڵ گۆرانی ڕەسنی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کرا.