لە هەولێر .... (9) پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاو بان جێبەجێ دەکرێت

لە هەولێر .... (9) پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاو بان جێبەجێ دەکرێت

لە هەولێر ....
(9) پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاو بان جێبەجێ دەکرێت

لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی ڕێگا و بانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، (9) پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوبەر، لە چەندین شوێنی جیاجیا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانی هەولێر خراوەتە تەندەرەوە و لە مزیکانە دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت، لەوانە:-

1- چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی (بنەسلاوە_پونگینە_گردیش_چەمرگە) بە درێژی 12,5کم.
2- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (شەمامك – شێخ شێروان – عەوێنە) بە درێژی 21,7کم.
3- دروست كردنی ئاوبەری سندوقی (3*3) نۆ چاوە لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی (بن بێرز- عارەب کەند) لە ناحیەی شەمامک.
4- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (مەخمور – قووشاغلو – قووشتەپە) بەدرێژی 19,5کم.
5- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (بەستۆڕە – بەربیان – دارەشەکران – ئیفراز) بە درێژی 32کم دەکەوێتە قەزای خەبات.
6- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای (هەبابان – دووڕیانی باسکە کاریتە) بەدرێژی 11کم
7- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (شێخ مەممودیان – لۆفەکانی زینەتیر – سێریانی بالیسان خەلیفان زینەتیر) بە درێژی 13,6کم لە ناحیەی بالیسان سەر بە قەزای شەقلاوە.
8- چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای (کۆڕێ – بیرێژ) بە درێژی 4کم لە ناحیەی کۆڕێ قەزای پیرمام.
9- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (حوجران – دەربەندی گۆمەسپان) بە درێژی 21کم.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر