سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/22 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگیی و هاریکاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.