بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، تەرمى هونەرمەند "جەمال هیدایەت" بەخاسپێردرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، تەرمى هونەرمەند

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، تەرمى هونەرمەند "جەمال هیدایەت" بەخاسپێردرا

ئەمرۆ سێشەممە، 2024.4.23، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەرى هه‌ولێر و سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هاوڕێ و دۆست و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر، تەرمى هونەرمەندی میویزەكژەنی ناسراو و دیارى شارى هەولێر و کوردستان "جەمال هیدایەت" بەخاکسپێردرا.

هونەرمەند جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا، ناوێكی دیاری هونەری هەولێر و کوردستان كە زیاتر لە پەنجا ساڵە خزمەت بە ئاواز و موزیكدایکى کوردى دەکات، لە ساڵى 1931 لە شاری هەولێر لەدایكبووە، یەكەم هونەرمەندی عودژەنى شارى هەولێرە و لە سەرەتای دەیەی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای دامەزراندنی یەكەم گروپی میوزیك لە شاری هەولێر، لە ڕووی كارگێڕی و پەروەردە و پێگەیاندنەوە لە چەندین ناوەندی هونەری و پەروەردەیی خزمەتی زۆرى پێشکەش كردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 23/4/2024، بەهۆی نەخۆشییەوە، بەداخەوە لە تەمەنی 93 ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجاریی لە هەولێر و هونەر و ئازیزانی كرد.