بەشێکی دیکەی پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگى بەرزەپردی ئۆڤەرفلا و فروانکردنی ڕێگای (کۆڕێ - شەقڵاوە) بە کۆتاهات

بەشێکی دیکەی گرنگی پڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕییانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) و یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی (کۆڕێ - شەقڵاوە) کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەلایەن کۆمپانیای "کاڤین گرووپ" دەستى پێککراوە بە کۆتا هات.

ئەم پڕۆژەیە کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە جێبەجێدەکرێت، بە تەوابوونی جگە لەوەی سوودى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەسەر ئەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە بەڕێژەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە، کە لە پێشوتردا ببووە گرفت لە بەردەم هاتووچۆی هاوڵاتییان.