پێشانگایەکى تایبەت بە هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرایەوە

پێشانگایەکى تایبەت بە هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرایەوە

تایبەت بە هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕاگر و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایانى کۆلێژ، پێشانگایەکى هەلی کار بە بەشداری کۆمپانیا و تاقیگە و نەخۆشخانە تایبەتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرایەوە.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشت و بەشدارانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ مامۆستا و قوتابیانى کۆلێژەکەخواست.