هەولێر … شێرزاد هەینی، کتێبی (یەکەمین هەولێری لە سوید ) بڵاوکردەوە ….

هەولێر … شێرزاد هەینی، کتێبی (یەکەمین هەولێری لە سوید ) بڵاوکردەوە ….

هەولێر …
شێرزاد هەینی، کتێبی (یەکەمین هەولێری لە سوید ) بڵاوکردەوە ….

ئێوارەی شەممە 27-4-2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرو رۆشەنبیران و کەسایەتی، ناساندنی کتێبی (یەکەمین هەولێری لە سوید) لە نوسینی (شێرزاد هەینی) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری هەولێر لە لایەن سەنتەری سولتان موزەفەر لە پارکی منارە بەرێورچوو …
له‌و مەراسیمەدا جەمال عەلەمدار کە ناوەرۆکی کتێبەکەی بەشێوەی هەڤپەیڤین لەگەڵ سازدراوە باسی کاروانی خەباتی کوردایەتی خۆی کردو دواتر نووسه‌ر ناساندنێكی پوختی بۆ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی پێشکەشکرد و بیرۆکەی گەڵاڵە بوونی بەرهەمە نوێیەکەی باسکرد …
شێرزاد هەینی خاوەنی چەندین رۆمان و كتێبی ئەدەبییەو یەكێكە لە نووسەرە دیارەكانی بواری ئەدەب لە هەولێرو ئێستا لە ئەوروپا نیشتەجێیە. دەربارەی ئەم کتێبە گوتی؛ئەو کتێبە بەرھەمی دە دیداری درێژی “١٢١٠” خولەکییە؛ کە لە ستۆكهۆڵم لە ماوەی دوو مانگدا ئەنجام دراون. لەگەڵ پەیڤین و ئاخاوتنەکاندا؛ وێنە و دۆکومێنتی زۆرمان بینین. قسەکانمان تۆمار کردوون. جا دواتر بە شێوازی داڕشتنی خۆم نووسیومنەتەوە. وێنە و بەڵگەکانیشم ھەڵبژاردوون. لە ھەڵبژاردنەکانیشدا ئازاد بووم. بۆ ناسینەوە و وەرگێڕانی ھەندێکیان و خوێندنەوەی ژمارەیەک لەو بەڵگانە، کاک جەمال یارمەتیی زۆر داوم…
جەختیشی کردەوە کە جەمال عەلەمدار یەکەم کەس بووە چوویتە سویدی و لەوێ ماستەر وەردەگرێت، بەتەنیا بەقەد دەزگەیەک خزمەتی شۆرشی کوردستانی کردووە، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی و سویدی و ئەسپانی و نەروێژی کوردایەتی کردووە…