لە دیاربەکر.. پێشبڕکێى هەڵبژاردنی جوانترینى کاریلەکان بەڕێوەچوو

لە دیاربەکر..  پێشبڕکێى هەڵبژاردنی جوانترینى کاریلەکان بەڕێوەچوو

لە دیاربەکر..
پێشبڕکێى هەڵبژاردنی جوانترینى کاریلەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.30، بە ئامادبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیار ئەحمەد تورک و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دیاربەکر و جزیرێ و ژمارەیەکی تر لە پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی گشتی گەشت و گوزار و کشتوکاڵی هەولێر و دیاربەکر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هاوسەرۆکانی شارەوانی دیار بەکر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی دیکە لە وەبەرهێنەرانی هەردوولا، لە چوارچێوەى (15)ەمین پیشانگای میزۆپۆتامیای تایبەت بە "گەشت و گوزار و کشتوکاڵ" لە شارى دیاربەکر، پێشبڕکێى هەڵبژادنی جوانترینى کاریلەکان بەڕێوەچوو و خەڵاتى یەکەم و دووەم و سێیەم، لەلایەن ئامادەبووانەوە بەسەر بەسەر خاوەنەکانیان دابەشکرا.