شاندێکی پارێزگای هەولێر، بۆ بەشداری لە پیشانگای گەشت و گوزاری میزۆپۆتامیا، سەردانی دیاربەکر دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر، بۆ بەشداری لە پیشانگای گەشت و گوزاری میزۆپۆتامیا، سەردانی دیاربەکر دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر، بۆ بەشداری لە پیشانگای گەشت و گوزاری میزۆپۆتامیا، سەردانی دیاربەکر دەکات
رۆژی دووشەممە 2024.4.29، شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هەریەك لە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنەرانی شاری هەولێر، بۆ بەشداریکردن لە پیشانگای گەشت و گوزار و چێشت لێنانی میزۆپۆتامیا، كە بڕیارە لە 30ـی نیسان تاکو 4ـی ئایار بەڕێوەبچێت، سەردانی وڵاتی تورکیایان کرد و لە دەروازەی نێودەوڵەتی خابوور لەلایەن عومەر فارووق، سەرۆکی ژووری بازرگانی جزیرێ و ئەندامانی دیکەی ژوور و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی خابوور بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
جێگەی باسە، وا بڕیارەی شاندی پارێزگای هەولێر جگە لە بەشدارییان لە پیشانگاکە، کە لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر بە بەشداری چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەكە ڕێكخراوە، چەند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یەکی تری فەرمی ئەنجام بدات، بەمەبەستی نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری و ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی.