لە دیاربەکر... پارێزگاری هەولێر، کارگەیەکی پیشەسازی دروستکردنى کارتۆنى بەسەرکردەوە

لە دیاربەکر...  پارێزگاری هەولێر، کارگەیەکی پیشەسازی دروستکردنى کارتۆنى بەسەرکردەوە

لە دیاربەکر...
پارێزگاری هەولێر، کارگەیەکی پیشەسازی دروستکردنى کارتۆنى بەسەرکردەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر لە وڵاتى تورکیا و بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکار و بەرهەمە پیشەسازییەکان، رۆژی سێشەممە 2024.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شاندى یاوەرى، کارگەیەکی پیشەسازی دروستکردنى کارتۆنى بەسەرکردەوە.

دوای ئەوەی، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و ئەندازیارانی کارگەکە چۆنیەتی کارکردن و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و جۆری کاڵ و شێواز و چۆنیەتی کارکردنی کارگەکە خرایەڕوو، پارێزگاری هەولێر وێڕایی دەست خۆشی، سەبارەت بە هاریکاری پڕۆژە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و سود وگرتن لە ئەزموونی پڕۆژەی لەمشێوەیە، جەختى لەوەکردەوە، دەرگاى پارێزگاى هەولێر، بە ڕووی هەموو کۆمپانیا و خاوەنکار و سەرمایەگوزرێک کرایەوە بۆئەوەی وەبەرهێنان لە شارەکەمان ئەنجامبدەن، وەکو پارێزگاى هەولێریش لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەین هەموو ئاسانکاری و هاریکارییەکیان پێشکەش بکەین.