پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکى شارەوانى شارى وان كۆبووەوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکى شارەوانى شارى وان كۆبووەوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکى شارەوانى شارى وان كۆبووەوە

رۆژی سێشەمە 2024.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیاربەکر، لەگەڵ عەبدوڵڵا زەیدان، سەرۆکى شارەوانى شارى وان كۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، بەڕێز زێدان، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی لە ڕێگەی پارێزگاری هەولێرەوە بە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتى هەرێم گەیاند.

پاشان بەشێوەیەکی گشتی باس لە مێژووی شاری وان و ناوچەکە لەڕووی کەللتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە کرا و تیشکی خرایەسەر پرسی ئابووری و بازرگانی لە ناوچەکەدا.

لەو بارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری لە نێوان وڵاتى تورکیا و هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى کردەوە.