لە هەولێر .... فەرهەنگى (زارەکى موکریان)ى بڵاوکرایەوە

لە هەولێر .... فەرهەنگى (زارەکى موکریان)ى بڵاوکرایەوە

لە هەولێر ....
فەرهەنگى (زارەکى موکریان)ى بڵاوکرایەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 2024.5.8، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بەرپرسى بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنووسان، لە هۆڵى ڕاگەیاندن، لە ڕێورەسمێکدا، لە ژێرناونیشانى ( فەرهەنگى زارەکیى موکریان، شاکارێک لە مێژووى فەرهەنگنووسى کوردیدا ) کۆتایی کارەکان و بڵاوکردنەوەى پڕۆژەى فەرهەنگى ( زارەکى موکریان )ى نووسەر و فەرهەنگنووس ( سەڵاح پایانیانى ) ڕاگەێندرا.

لە ڕیورەسمەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنى وتار و فلمێکی دیکومێنتاری و ستران و موزیک، خەڵاتى ڕێزلێنان و گوڵى وەفادارى پێشکەش بە نووسەر و فەرهەنگنووس ( سەڵاح پایانیانى ) کرا و پاشان فەرهەنگەکەپێشکەش بە ئامادەبووان کرا.