لۆزان... بەشداری پارێزگاری هه‌ولێر، لە دووەم ڕۆژی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییه‌كان
لۆزان...
بەشداری پارێزگاری هه‌ولێر، لە دووەم ڕۆژی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییه‌كان
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2024.5.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەشداربوو لە دووەم ڕۆژی كاره‌كانی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییه‌كان، کە له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا له ژێر ناونیشانی (هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان، نێوه‌ندێك بۆ داهێنان) ڕێکخراوە.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا، چەند پانێڵێکی جیاجیا لە بارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی وەرزش و پێشكه‌وتنی شاره‌كان پێشکەش کرا، پاشان بە تێر و تەسەلی گفتوگۆ لەسەر چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی پەیوەست بە ژینگە و کەش و کەش و هەوا کرا.
جێگەی باسە، پارێزگاری هه‌ولێر به فه‌رمی وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره بانگهێشت كراوه، کە تێیدا 500 پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقامی 50 وڵاتی جیاوازی دیکەی جیهان به‌شدارن و تاكو 24ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.