بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر پانێڵێک لەژێر ناونیشانی چارەسەری تەندروستی لەنێوان شەریعەت و زانستدا لەبارەی چارەسەریی نەزۆکیی و منداڵیی بلووری بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر پانێڵێک لەژێر ناونیشانی چارەسەری تەندروستی لەنێوان شەریعەت و زانستدا لەبارەی چارەسەریی نەزۆکیی و منداڵیی بلووری بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 27/5/2024 بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر عەبدووڵڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایانیی ئایینی ئیسلام و دکتۆر دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پزیشکان و ئەکادیمستان، پانێڵێکی زانستی بە ناونیشانی (چارەسەری تەندرووستی لەنێوان شەریعەت و زانستی پزیشکیدا) لە هەولێر بەڕێوەچوو.
پانێلەکە لەلایەن
یــەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی سەنتەری روحولحەیات سازکرابوو، تایبەت بوو بە پرسی چارەسەری نەزۆکی و دانانی منداڵی بلوری و دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە خستنە ڕووی دروستی و نادروستی ئەم بابەتە لەروانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەرچاوخستنی فەتوای هاوچەرخ و تازە لەم بارەوە.
لە میانی پانێلەکەدا گفتوگۆی کراوە لەنێوان مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلام لەگەڵ پزیشکان کرا.