هەولێر …. بڵاوکردنەوەی کلیپی( هەولێری پایتەخت) بەرهەمی نوێ هونەرمەندی دەنگبێژو موزیکژەن هێمن حسێن
هەولێر ….
بڵاوکردنەوەی کلیپی( هەولێری پایتەخت) بەرهەمی نوێ هونەرمەندی دەنگبێژو موزیکژەن هێمن حسێن
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.29، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 ی پارتی و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرو هیوا سوعاد سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی هەولێرو ژمارەیەکی تر لە هونەمەند و هونەر دۆستان، لەژێرناونیشانی"ئێوارەیەك بۆ هونەر" لە ڕێورەسمێکدا، دەزگای سەتەلایتی كوردستان دوا بەرهەم و كلیپ و گۆرانی ( هەولێری پایتەخت) ی هونەرمەند و موزیکزان "هێمن حسێن"ی بڵاو کردەوە.
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هونەرمەند کردو دووپاتیکردەوە کە هەولێر شاری هەموو ئەوانەیە کە خێری هەولێریان دەوێ، هەولێر بۆ هەموو ئەوانەی روویان تێکردووە خاڵی گەشانەوەو بەرەو ترۆپ چوونە …