لە هەولێر ... کارگەى زۆم یادى ئەو دەستکەوتانەى کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پیشکەشى کردووە بەدەستیهێناوە

لە هەولێر ... کارگەى زۆم یادى ئەو دەستکەوتانەى کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پیشکەشى کردووە بەدەستیهێناوە

لە هەولێر ...
کارگەى زۆم یادى ئەو دەستکەوتانەى کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پیشکەشى کردووە بەدەستیهێناوە

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2024.5.30، بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دەزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و د.محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و وەزیرانی کشتوکاڵ و گواستنەوە و قائیمقامی ناوەندی و ژمارەیەکى تر لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و پیاوانى کار، لە ڕێورەسمێکدا کارگەى زۆم بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمە شیرەمەنیەکان و پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی، وەک باشترین پرۆژەی بەرهەمی شیرەمەنی لە عێراق، ساڵیادى کارکردن و یادى ئەو دەستکەوتانەى کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشى کردووە بەدەستیهێناوە.

کارگەی شیرەمەنی زۆم، کە براوەی خەڵاتی کۆڕبەندی بازرگانی نیشتیمانی عێراق (INTF )ە، لە ساڵی 2020 لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە بەردی بناغەی دانراوە و لە 2023.5.30، لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی کراوەتەوە. لە ماوەى ئەم ساڵەى کارکردنیدا بەهۆی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە جیاواز بووە بەوەی تەواو بۆ خزمەتی خەڵک دامەزراوە و راستەوخۆ کۆمەڵگە تیایدا سوودمەندی سەرەکی بووە و بۆتە هۆی ڕەخساندنى 100 هەلى کارى ڕاستەوخۆ و زیاتر لە 2700 ھەلی کاری ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییانی سنوورى قەزای مێرگەسۆر، ئامانجی کارگەکە دابینکردنی داهاتێکی بەردەوامە بۆ گوندنشینان و ئاژەڵداران لە رێگەی کڕینی شیری ئاژەڵەکانیان کە لە چەندین بنکەدا کۆدەکرێتەوە، هەروەها هاندەرێک بووە بۆ زیادبوونی ژمارەی بەخێوکەرانی ئاژەڵ لە هەرێمى کوردستان.