به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی ئه‌زموونیی له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی ئه‌زموونیی له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31/5/2024، به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌زموونی له ناحییه‌ی به‌حركه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
پڕۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ولێریش به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاماریی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش نامه‌ی فه‌رمی هه‌ردوو وه‌زیری پلاندانانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر كرا، بۆ ڕاییكردنی كاروباره‌كانی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی و ڕێككاره‌كانی.
فۆڕمی سەرژمێرییه‌كه زیاتر لە 70 پرسیار لە خۆدە گرێت لە بوارەکانی تەندروستیی، پەروەردە، کار، داهات و خزمەتگوزارییەکان.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سه‌رتاسه‌ری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دیاری كردووه.
دوایین سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق له ساڵی 1997 به‌ڕێوه چووه، ئەو کات ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە 22.33 ملیۆن کەس بوو.