هەولێر … کۆتایی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ئابووری ئافرەتان بەڕێوەچوو

هەولێر … کۆتایی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ئابووری ئافرەتان بەڕێوەچوو

هەولێر …
کۆتایی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ئابووری ئافرەتان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و محەممەد سەعید عەلی وەزیری رۆشنبیری و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانیی ڕێکخراوەکانی undp و usaid و کونسول و نوێنەرانی وڵاتان، ڕێوڕەسمی کۆتایی "ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ئابووریی ئافرەتان" بۆ 200 ئافرەت کە لە ژمارەیەک شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، بەڕێوەچوو و بڕوانامەی دەرچونیان پێدرا.
لەمیانی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک وتار، پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکان و توانای ئافرەتان لەبوارەکانی کشتوکاڵ و پەلەوەریی باخداریی، دووپاتکرایەوە و وێڕای
جەختکردنەوە لە پاڵپشتی هەوڵەکانی ئافرەتان بۆ ئەنجامدانی کاری ئازاد و برەودان بە هەلی کار و بوژاندنەوەی کارگە پیشەسازییە کشتوکاڵییەکان.
ئاماژە بە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاوێتەکردنی کەرتی تایبەت و گشتیی، لەپێناو بواردان بە هێزی ئافرەتان بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان.