هەولێر ….. مەراسیمی پڕۆژەی (ثبات) بەڕێوەچوو

هەولێر …..  مەراسیمی پڕۆژەی (ثبات) بەڕێوەچوو

هەولێر …..

مەراسیمی پڕۆژەی (ثبات) بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 3\6\2024، بە ئامادە بوونی مەتران بەشار وەردە، سەرۆکی ئەبرەشیەی كلدانیی هەولێر، بە بەشداریی کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و رامی نوری عۆدیش قایمقامی عەنکاوە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی و گەنجان و ئافرەتان، پڕۆژەی (ثبات)، بە پشتگیری راستەوخۆی مەتران بەشار وەردە و بە هاوکاریی و هەماهەنگی رێکخراوی عەنکاوەی مرۆیی و ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی usad ، بەڕێوەچوو.
پڕۆژەکە بریتییە لە دابینکرنی پاڵپشتی دارایی و ئەنجامدانی خول لە پێناو دروستکردنی هەلی کاری نێوخۆیی بۆ لاوان و ئافرەتان، مەبەست لێی برەودانە بە درووستکردنی ئابووری و بازاڕێکی بەهێزە بۆیان، کە هۆکارن بۆ سەقامگیریی وڵات.
هەروەها پڕۆژەکە پشتگیریی و کۆمەککردنی ئەو لاو و ئافرەتانەشە، کە بەهۆی جەنگ و ئاڵنگارییە سیاسییەکان ئاوارە بوونە.