نووسینگەى ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) لە هەولێر کرایەوە

نووسینگەى ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) لە هەولێر کرایەوە

نووسینگەى ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) لە هەولێر کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.6.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەشداریکرد لە ڕێورەسمی کردنەوەی نووسینگەى ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) لە هەولێرى پایتەخت.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە وەزیری بازرگانی و وەزیری تەندروستی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەکى تر لە وەبەرھێنەر و بازرگان و پیاوانى کار ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، ئاماژەى بەوەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای بەرکارەکان تەواوی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان دەکات و هیچ جیاوازییەك لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانی ناکات و باشترین دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت.

جێگەى باسە، ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) رۆلێکی گرنگی هەبووە لە ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.