لە دیوانی پارێزگای هەولێر ... کۆبوونەوەی پارێزگارانی (هەولێر، ئورمیە، سلێمانی، کرمانشا، سنە) بەڕێوەچوو
لە دیوانی پارێزگای هەولێر ...
کۆبوونەوەی پارێزگارانی (هەولێر، ئورمیە، سلێمانی، کرمانشا، سنە) بەڕێوەچوو
شەوى چوارشەممە 2024.6.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) و ئیسماعیل زراعی کوشا، پارێزگاری سنە و محمد تەیب سەعراوی، پارێزگاری کرمانشا و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و هەردوو سەرکونسڵی ئێزان لە هەولێر و سلێمانی.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە هەریەک لە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شێخ جەلال، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگارى هەولێر و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەردوولا ئامادە بوون، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
پاشان گفتوگۆ لە بارەى ڕێککەوتنەکانى نێوان هەولێر و ئورمیە کرا بۆ بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین، لەوبارەیەشەوە خۆشحاڵى خۆی نیشاندا کە دواى واژووکردنى ئەم ڕێککەوتنامانە جوڵەی بازرگانی لە هەردوو دەروازەی سنوور بەرەوپێشچوونى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە و زۆربەى خاڵەکانى کەوتۆتە وارى جێبەجێکردنەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان کرا بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ شوینە پیرۆزەکانى عێراق لە ڕیگەى هەرێمى کوردستانەوە وەکو ئەوەی لە دووساڵی ڕابردوو کراوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگای هەولێر دڵنیایی کردنەوە کە لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە وەک ساڵانى ڕابردوو هەموو ئامادەکاریی و ئاسانکارییەک کراوە بۆ پێشوازییکردن له زیارهتكارانی ئێران، وەک دابینكردنی شوێنی حهوانهوه و خواردن و خزمهتگوزارییه گشتییهكان و دواتر گواستنهوهیان بۆ شوێنه پیرۆزهكان له باشووری عێراق.
لە کۆتایدا شاندی میوان سوپاسى پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد بۆ هەموو ئەو ئاسانکاریانەى کە ساڵانە پێشکەشى زیارەتکارانى ئیران کراوە و لەلایەن خۆشیانەوە ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیان بۆ ئەو مەبەستە و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.