جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالای به بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران:
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالای به بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران:
جه‌خت له‌سه‌ر شێواز‌و سیاسه‌تی دادپه‌روه‌ری له مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ جوتیارانی خودان دانه‌وێله كرده‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8-6-2024، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالای به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، به ئاماده‌بوونی هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێری كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له شێوازی به‌بازاركردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، تێدا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالای به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، رێنمایی خۆی خسته روو، جه‌ختی له‌سه‌ر شێواز‌و سیاسه‌تی دادپه‌روه‌ری له مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ جوتیارانی خودان دانه‌وێله كرده‌وه. دواتر به‌شه‌كانی ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه سه‌رنج و تێبینی و داواكارییه‌كانی جوتیاران و شۆفێر‌و بارهه‌ڵگره‌كانی یاداشت كرد‌و به‌ڵێنی پێدان كه له یه‌ك ئاراسته‌وه مامه‌له‌ی شایسته له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێ .