هەڵبژاردەی UN یوئێن, بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی دیپلۆماتیک لە هەولێر
هەڵبژاردەی UN یوئێن, بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی دیپلۆماتیک لە هەولێر
ئەمشەو 8-6-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی باڵیوزو کونسلخانەکان لە هەولێر ئامادەیی کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دبلۆماسی بوو، کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بۆ 24 کونسلخانە و نوێنەرایەتی بیانی رێکخرابوو…
لە یاری فاینەڵ هەڵبژاردەی یوئێن 4-3 لە کۆنسڵخانەی ئوردنی بردەوە و بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی دیپلۆماتیک لە هەولێر…
لە کۆتایدا خەڵات بەسەر براوەکان دابەشکرا …
شایەنی باسە ئەم پاڵەوانیەتیە تەنها بەرنامەیەکی وەرزشی نەبوو، بەڵکو هیمای هاورێیەتی و دبلۆماسی و هاوکاری نێودەوڵەتی بوو .