هه‌ولێر …. پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا کرا
هه‌ولێر ….
پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-6-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر كرد، كه پێكهاتبوون له ریچه‌رد رۆدۆڵف جێگری كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، ئاماژه‌ی به قووڵی و به‌هێزی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر و پارێزگا زۆر پته‌وه.
پاشان تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دانانی سیسته‌مێكی به‌هێزی به‌رگری شارستانی له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر و بره‌ودان به توانای مرۆیی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كرا.
له‌مڕوه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ شاندی كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر نیشاندا، ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر و دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و لافاو كرد، هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان سوود له ئه‌زموونی فه‌ره‌نسا له‌م بواره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییانه وه‌ربگرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌ییه‌كانی بۆ پشتگیری پڕۆژه سوودبه‌خشه‌كانی وڵاتان و ئاژانسه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نیشاندا، كه سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له بازاڕه میللییه‌كان و سووتانی ده‌غڵ و دانی جووتیاران كرد، كه كاریگه‌ریی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گرنگی بوونی سیسته‌مێكی به‌هێز و پێشكه‌وتووی به‌رگری شارستانیی كرد.
لە کۆبوونەوەکە هەریەک لە دکتۆر نیاز تاهیر بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر و ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانیی پارێزگای هەولێر ئامادەبوون.