پارێزگاری هەولێر، سەردانی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمستى کورد (د.عەبدوڵڵا ئاگرینى) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمستى کورد (د.عەبدوڵڵا ئاگرینى) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمستى کورد (د.عەبدوڵڵا ئاگرینى) کرد

ئێوارەی سێشەممە 2024.6.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەکەى خۆی سەردانی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمست و نووسەر و مامۆستای زانکۆ (د.عەبدوڵڵا ئاگرینى) کرد.

پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی بەڕێزیانى پرسی، لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستیەکى باش و لەش ساغى بۆ خواست.

جێگەی باسە، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمست و نووسەر و مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی کورد (د.عەبدوڵڵا ئاگرین) کەسایەتیەکى دیارى ناوەندى ڕۆشنبیرى و سیاسى کوردییە و یەکێکە لەو ڕۆشنبیرانەى کە لە نێو بزافى ڕزگاریخوازی کوردستان و ڕاگەیاندنی کوردیدا ڕۆڵێکى دیار و گەورەى هەبووە و خزمەتێکى زۆرى پێشکەش کردووە.