پارێزگاری هەولێر، (2)خزمەتگوزاریی خێرای بۆ راییكردنی کاروباری هاوڵاتییان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان ڕاگەیاند
پارێزگاری هەولێر، (2)خزمەتگوزاریی خێرای بۆ راییكردنی کاروباری هاوڵاتییان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان ڕاگەیاند
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024.6.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە پێناو پتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، لە دیوانی پارێزگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (2)خزمەتگوزاریی خێرای بۆ راییكردنی کاروباری هاووڵاتییان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، له سۆنگه‌ی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگا و بۆچوونی جەنابی سه‌رۆكوه‌زیران ڕێزدار مه‌سرور بارزانی و له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و رێزگرتن له هاوڵاتی و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی دروست و خێرا، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر (2) خزمه‌تگوزاریی خێرا کەوتۆتەکار و لەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن له رێگەی ئەم دوو خزمەتگوزاریەوە سكاڵا و داواكاریه‌كانیان بگه‌ێنن.
گوتیشی، یەکێک لەو خزمەتگوزارییە ژمارە تەلەفۆنی (07506000707) ، کە له‌نێو دیوانی پارێزگا دابینکراوە و په‌یوه‌ندی هاوڵاتییان وه‌ردەگیرێت و داواكارییەکان تۆمار ده‌كات و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نێته لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاره‌سه‌ری گونجاو و خێرا بۆ خواستەکانیان دەكرێت.
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دووه‌م، بریتیه له (eService) ئه‌ویش له ماڵپه‌ڕی فەرمی پارێزگای هه‌ولێرە (www.hawlergov.org)، لەو خزمەتگوزارییەش هاوڵاتی ڕاستەوخۆ ده‌توانێ مامه‌ڵه و سكاڵا و داواكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێ و لە زووترین کاتدا وه‌ڵامی خواست و داواکارییەکانی ده‌درێته‌وه.
گوتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستانه و هیچ به‌ربه‌ستێك له نێوان هاوڵاتی و حكومه‌تدا نییه، له رێگه‌ی ئه‌م ژماره مۆبایله و خزمەتگوازرییەی لە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارێزگا دابین‌کراو، ماوه و كاتی خه‌ڵك بۆ راییبوونی مامه‌ڵه‌كانیان كورتده‌كرێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر، سەبارەت بە ئامادەکاریەکانیش بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، دوپاتیکردەوە، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی له تای خوێنبه‌ربوون، تەواویی رێنمایی و رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبەجێدەکرێت و لەلایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئاماده‌كاریی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی قوربانیكردن كراوه. ڕاشیگەیاند: "له رۆژانی پشوو و جه‌ژن لەبازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر به شێوه‌یه‌كی دروست پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت و هەموو ئاسانكاریەکیان پێشکەش ده‌كرێت، خواستی ئێمە ئەوەیە گه‌شتیاران پشووێكی خۆش له هه‌ولێر به‌سه‌ر ببه‌ن".